بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی تەندروستی دەرکردنی فەرمانێکی وەزاری بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازی زانکۆکانی غەیرە عێراقی راگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕەزامەندی"هانی موسا ئەلعەقابی" وەزیری تەندروستی عێراق ، فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازی بۆ زانکۆ غەیرە عێراقییەکان لە دەرەوەی عێراق، دەرچوو ، کە بروانامەکانیان ھاوسەنگ و پشتڕاستکرایەوە کە وەک دەرمانسازێکی ڕاهێنراو بۆ ماوەی ساڵێک کاردەکەن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" پەیوەست بوون بەمامەلەکانیان ئەنجام نادرێن تا دوای پەسەندکردنی فەرمانەکەیان، لەلایەن ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی بە دەرکردنی فەرمانی وەزاری دامەزراندن.
ھاوکات دەرچوان بۆ بینینی لیستی ناوەکان سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
https://www.ina.iq/%E2%80%8Fhttps%3A//moh.gov.iq/?page=4879&fbclid=IwAR2BrY-DIWwLrB3WewZw9f8WUuottKVDcZEo6EmURVn731U5kfBaThfOMOY