کازمی پێشوازی لە بنەماڵەی شاعیری گەورە محەمەد مەهدی جەواهیری کرد

سیاسی
  • 14-08-2022, 16:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پێشوازی لە بنەماڵەی شاعیری گەورەی عێراقی "محەمەد مەهدی جەواهیری"کرد.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاندووە، ئەمرۆ "موستەفا کازمی" پێشوازی لە بنەماڵەی جەواهیری کردووە، تیادا کازمی هەڵوێستە نیشتمان پەروەرییەکانی شاعیری مێژووی ڕووناکی عێراقدا بە گرینگ زانی و بە دەنگێکی نیشتمانپەروەری گەورە و شاعێرێکی باڵایەکی نەتەوەی عێراقی وەسفکرد کە عێراقیەکان شانازی پێوە دەکەن. 
    دوێنی شەممە سەرۆک وەزیران ,لەمەراسیمێکدا ماڵی گەورەترین شاعیری عەرەبی "محەمەد مەهدی جەواهیری" لە گەڕەکی قادیسیە لە بەغدای پایتەخت کردەوە، کە مۆزەخانە و ناوەندێکی رۆشنبیری لەخۆوە دەگرێت و سەرجەم شیعرەکانی تێدا کۆکراوەتەوە .
    ھەروەک وێنە و هەندێک چەندین ئەرشیفی شاعێر تیایدا نمایشکراوە .