بەغداد/ INA
دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە
بانگەشەی وەزارەتەکانی کرد بۆ وەرگرتن و کاراکردنەوەی باڵاخانەکانیان لە بسمایە.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی وڕاگەیاندن لەدەستەکە حیدڕ حمادە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
دەستەی وەبەرهێنان نووسراوی بۆ وەزارەتەکان کردووە بۆ کارکردن لەباڵاخانەکانی بسمایە بەتایبەتی بنکە تەندروستیەکان ویانەکانی وەرزش وفەرمانگەی پۆستەو دامودەزگاکانی دی .
وتیشی کە دەستەکە بەردەوامە لە بەدووداچون بۆ دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتیان و پەڕەپێدانی خزمەتگوزاریەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە لەم دواییەدا
لەلایەن بەرپرسانەوە سەردانیەکی زۆر بۆ بسمایە کراوە بۆ زانینی کەموکوڕیەکان.