کۆمەڵگەیەکی حکومی لە موسڵ دروست دەکرێت

ناوخۆ
  • 14-08-2022, 13:49
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA
    پارێزگاری نەینەوا نجم جبوری ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە کۆشش هەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی حکومی کەیەکەمجارە لەعێڕاق دادەمەزرێنرێت.
    جبوری لە وتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی کردنەوەی فەرمانگەی خانەنشینی لەمیانەی شۆڕشی ئاوەدانکردنەوەدا دێت کە لەپارێزگاکەدا بەرپادەکرێت،ڕوونیشی کردەوە کە باڵاخانەکە تازەونوێیەو کەلوپەلی بۆ دابینکراوە بۆ ئاسانکردنی مامەڵەی هاوووڵاتیان.
    هەروەها وتی کە پارێزگا بەتەمایە دووبارە فەرمانگەکان نۆژەنبکاتەوە کەدەبێتە گۆمەڵگەیەکی ئەووتۆ کەبۆ یەکەمجارە لەعێڕاق دروست دەکرێت.
    هەروەها سەرۆکی فەرمانگەکە ایاد محمود جبوری لە ئاهەنگی کردنەوەی فەرمانگەکە وتی ئەم باڵاخانەیە بە قەڵایەک بۆ خانەنشینان هەژماردەکرێت کە خزمەت بە خانەنشینان دەکات.
    هەروەها وتی باڵاخانەی نوێ بۆ فەرمانگەکە لەداهاتوودا دەکرێتەوە لە هەردوو پارێزگای ئەنبارو سەڵاحەدین.