بانكی ڕافیدەین بڕی قەرزی كڕینی خانووی نیشتەجێبوون دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 14-08-2022, 12:07
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: لە لقەكانی بەغدا و پارێزگاكان قەرزی بۆ خانوبەرە دەدرێت كە دەگاتە  150 ملیۆن دینار.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: قەرزی خانوبەرە 150 ملیۆن دینار دەدرێت بۆ كڕینی خانووی نیشتەجێبوون كە فەرمانبەر و خانەنشینان و هاوڵاتیان دەگرێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: داواكاری قەرزەكە لە لقەكانی بانكەوە دەبێت، رونیشیكردەوە: هەروەها بانك قەرز دەدات بۆ دروستكردن وئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان.