بەغداد - INA
دەستەی گشتی گومرگ ئەمڕۆ یەكشەممە دەستبەسەراگرتنی 10 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری باركراو بەماددەی جۆراوجۆری ڕاگەیاند، كە پێشێلی مەرج و رێنماییەكانیان كردووە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: "بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست / بەشی لێكۆڵینەوەكان و دژە قاچاخ توانی دەستبگرێ بەسەر 10 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری باركراو بە شیرینی و كەلوپەلی ناو ماڵ، تراكتۆری كشتوكاڵی بێ ساڵانە، (كۆسەرات)، ، كێك، جێلی، پانێڵی كارەبایی، كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان هێنرابوون.
ئاشكراشیكرد: دەستبەسەرداگرتنەكە بە هاوكاری ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق / بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئابووری و بە پشتیوانی پۆلیسی گومرگی ئەنجام دراوە.