بەغدادـ INA
وەفدێكی ئەمنی بەسەرۆكایەتیی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ، ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی پارێزگای پیرۆزی كەربەلای كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ سەردانكارانی چللە.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت: شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشكان فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر ئەلشەمەری و فەرماندەی فەرماندەی هێزی زەمینی فەریق روكن قاسم محەمەدی و بریكاری پۆلیس و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی، گەیشتە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا پیرۆز.
ئاشكراشیكرد: شاندەكە كۆبوونەوەیەكی ئەمنی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ ئامادەكاری بۆ سەردانكارانی چللە، و لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار و كەربەلا پیرۆز و بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان ئامادەیبوون.