بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی، ئەگەری پەککەوتنی موچە یان کاریگەری قەیرانی سیاسی رەتکردەوە.
عەللاوی بۆ بەرنامەی عاشرە لەگەڵ كەریم حەمادی، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن كەناڵی عێراقیە ئەخباریە پەخش دەكرێت و دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت، "ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە گوایە موچە پەكخراوە یان كاریگەری لەسەر بووە بەهۆی قەیرانی سیاسیی ئێستاوە."
ئاماژهی بهوهشكرد، "دهوڵهت بههۆی نهبوونی بودجهوه ناوهستێت، چونكه بودجهیهكی تر ههیه، كه بودجهی 2021یه، كه لهڕێگهوه دهتوانێت خهرجییهكان به بڕهیهك له نێوان 100-120 ترلیۆن دیناردا دابین بكات".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "لە ئەگەری هاتنە ناوەوەی ساڵی 2023 بەبێ بودجە یان یاسایەکی هاوشێوەی یاسای پاڵپشتی بەپەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، حکومەت ناچار دەبێت بەپێی بودجەی 2021 خەرج بکات".
جەختیشیكردەوە "لە غیابی بودجەدا حكومەت ناتوانێت بەرەو پرۆژە و وەبەرهێنانی نوێ پێشبكەوێت، چونكە بەهۆی بڕگەكانی خەرجكردنی بودجەی ساڵی رابردووەوە سنووردار دەكرێت".