بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وردەکاری پرۆسەی ڕادەستکردنی ٥٠ تیرۆریست لە سوریاوە ئاشکرا کرد.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكی بۆ کەناڵی عێراقیە ئەخبارییە، دوای ئەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت تێیدا ئاماژە بەوە دا كە: ”ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای هاوکارییەکی زۆر لەگەڵ لایەنی سووری ئەنجامدرا”. ، بە تایبەت هێزەکانی سوریای دیموکرات”، ئاماژەی بەوەدا کە "ئەم تیرۆریستانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داواکراون".
خەفاجی روونیكردەوە كە "پرۆسەی رادەستكردنی تیرۆریستان لەمێژە پلانی بۆ دانراوە و دەرئەنجامی پەیوەندی و كاری هاوبەشە"، ئاماژەی بەوەشدا كە "بەشێك لەو تیرۆریستانە تاوانبار و سەركردەی مەترسیدارن لەناو داعشدا و بەرپرسیارن لە زۆرێك لە كردەوە تیرۆریستیەكان”.
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وەرگرتنی ٥٠ تیرۆریستی لە لایەنی سووریاوە ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئاسایشەوە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "لە رێگەی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەشەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێشوازی لە 50 تیرۆریستی چەتەكانی داعش كردووە كە خاوەنی رەگەزنامەی عێراقن، دوای ئەوەی لەناو خاكی سووریادا دەستگیركران". ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی وەرگرتنی ئەم تیرۆریستانە لە رێگەی دەروازەی سنووری رەبیعەوە روویداوە".