وەزارتی کۆج: ڕوونکردنەوەیەک لەسەر سەلامەتی ئەمنی ئەو خێزانانەی کە لەکەمپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە دەدات

ناوخۆ
  • 13-08-2022, 11:59
  • +A -A

    بەغداد _INA _ئامنە سەلام
    ئەمڕۆ شەممەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەبارەی سەلامەتی ئەمنی ئەو خێزانانەی کە لەکەمپی هۆل دەگەڕێنەوەڕوونکردنەوەیەک دەدات.
    گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەر عەباس جەهانگز بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەو خێزانانەی لەکەمپی هۆل پێش گواستنەوەیان پشکنینیان بۆ دەکرێت و لەحاڵەتی هەر ئاماژەیەکی ئەمنیشدا بەرامبەر هەر خێزانێک دەست بەسەر دەگرێن،ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "ئەو هەواڵانەی لەبارەی گواستنەوەی ئەو خێزانانەوە بڵاودەبنەوە کە مەترسی لەسەر ئاسایشی دەوڵەت دروست دەکەن زیادەڕۆیی دەکرێت و کۆرن لە راستی.
     ئەوەشی خستەڕوو" زۆرترین ئەو خێزانانەی دەگوازرێنەوە بریتین لەژنان و پیرە گەورەکان دوای پشکنینیان و لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی دەزگا ئەمنییەکانی کەمپەکەدان و تەنانەت دوای دەرچوونیشیان هەماهەنگی لەگەڵ ناوچەکانیان بۆ گەڕانەوەو بەدواداچوون و پشکنین بۆیان دەکرێت دواتر دەگەرێنەوە ناوجەکانییان.
    وتیشی: "ئەو خێزانانە هەن کە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانیان دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ چارەسەری دەروونیان کرد" و جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ کێشەیەکی ئەمنی و ڕێوشوێنی ئەو خێزانانە بە پێچەوانەی یاسا یان گومانەوە تۆمار نەکراوە کە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان مرۆڤێکی خراپن لە ناو کۆمەڵگادا