تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی یەکەم فەرهەنگی وێنەیی بۆمێژووی عێڕاق بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 11-08-2022, 21:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی پێنشجەممە هەستا بەبڵاوکردنەوەی یەکەمین فەرهەنگی وێنەیی مێژووی شوێنەوارەکان بۆ عێڕاق،کە لەبیرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی بوو بەهاوکری بانکی ناوەندی عێڕاقی ویەکێتی بانکە عێڕاقیەکان ئەنجامدرا.
    ئەم فەرهەنگە 600 وێنە لەخۆدەگرێت دەربارەی مێژووی عێڕاق.
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق نبیل جاسم
     وتی بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕین کەبەشی یەکەمی شارستانێتیەکانی عێڕاقە.
    وتیشی ئەم پڕۆژەڕۆشنبیریە بەشێکی بنەڕەتیە لە زنجیرەی فەرهەنگی عێڕاق کەلەلایەن تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقیەوە ئەنجام دەدرێت، چونکەئەم ژیارە پەراوێزخراوە.
    وتیشی زر سوپاسی کادیرانمان دەکەین کەئەم
    پڕۆژەیەیان گەیاندە ئەنجام لە نووسەر و سەرپەرشتیاری زمانەوانی وکارگەرانی چاپخانەکان، هەروەها سوپاسی هاوکارانمان لە
    بانکی ناوەندی عێڕاقی مستەفا غالب وسندوقی دەسپێشخەریەکانی کۆمەڵگەیی دەکەین بۆ بەشداریکردنیان لەم پڕۆژەیە.
    هەروەها دکتۆرنبیل جاسم سوپاسی خۆی ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد بۆ ئاسانکردنی کاروبارەکانی فۆتۆگرافی کە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو،وتیشی کە یەکەم جارەلەعێڕاقدا فەرهەنگێکی شوێنەواری لەم ئاستەدا هەبێت،ئاماژەشی بەوەکرد کەئەم فەرهەنگە وەک بیبلۆگرافیایەکی وێنەیی دووساڵ بەردەوام بوووپاشان بەباشترین کواڵێت لەچاپخانەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق لەچاپدرا، جگەلەمەش ئەم فەرهەنگە تەنها بەکۆششی کادیرانی عێڕاقی ئەنجامدرا
    وبەشی دیکەشی فەرهەنگەکە بەڕێوەیە.