دەستەی کەشناسی عێڕاق: پشکۆی ئاگرین تاکو سێی دووەمی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 11-08-2022, 21:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA نساڕ حاجی
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە حاڵەتی کەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کەشناسی عامڕ جابری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە عێڕاق لە ژێر کاریگەری باڕستەیەکی ئاسمانیدایە وهەڵکشان وداکشانێکیش لەئارادایە لەپلەکانی گەرمادا، وتیشی ئەوەی بە پشکۆی ئاگر ناسراوە تاکو کۆتایی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت.
    هەروەها جابری وتی کە حاڵەتی کەشوهەوا دووڕۆژی پێشوو گەرمی کەمتربوو، ڕوونیشی کردەوە کە پلەکانی گەرما جارێکی دی بەرزدەبێتەوە لەڕۆژانی داهاتوو، جابری وتیشی کە لەتوێژینەوەیەکدا کە مانگی ئەیلول ئهنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێژەی ئەوبارانەی کە لە وەرزی زستانی داهاتوو دەبارێت.