بەغداد/ INA
کۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاریەکانی ئاسمانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق لەژێرکاریگەری زۆربوونی هاتوچۆی فڕۆکەکانی مۆندیالی قەتەڕدا دەبێت بەسەرئاسمانەکەیدا.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە نزارابڕاهیم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی دوێنێ باسی لەئامادەسازیەکانی جامی جیهانی کردووە لەگەڵ ڕێکخراوی الایاتا لەڕێگای ماڵپەڕی مکڕۆسۆفت.
وتیشی کەکومپانیاکە لەلایەن ڕێکخراوی الایاتا وە بانگ کراوە بۆ کۆبوونەوەیەک بەئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی الایکا ویۆرۆ کۆنتڕۆڵ وژمارەیەکی دی لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بۆ باسکردنی ئامادەسازیەکانی وڵاتان بۆ مۆندیالەکەی قەتەڕ.
الزیادی باسی لەو کۆششە مەزنانە کردەوەکەبەشی کارگێڕی هێڵی ئاسمانی هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانەکانی وەزیری گواستنەوە ناسڕحسین شبلی.
هەروەها وتی کە ژمارەیەک پسپۆڕی عێڕاقی لە بەشەکانی کۆمپانیاکەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
وتیشی کە لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لەکردنەوەی گوزەرگەی ئاسمانی کرا لەکەڵ کوەیت و ئوردن و هەموارکرنی گوزەرگە ئاسمانیەکان لەناوچەکانی باکوور، جگەلەوەش باس لەسەرجەم ئاستەنگەکانی هەمبەر بزاوتی ئاسمانی کرا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆیان.