بەغداد - INA
بانكی ناوەندی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی ئەو بانكە تایبەتانەی لە عێراق كار دەكەن هەژمار كرد و هاوكات مەرجیشی دانا بۆ خانەنشینان بۆ دانەوەی قەرزەكانیان.
راگەیاندنی بانكی ناوەندی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو بانكە تایبەتانەی لەعێراق كار دەكەن 70 بانكە (بازرگانی و ئیسلامی و لقی بانكە بیانیەكان لەعێراق كار دەكەن).
ئاشكراشیكرد: داوای فەرمانبەری خانەنشین بۆ دانەوەی قەرزەكان و سلفەكانی پەیوەندیدارە بەدەستەی خانەنشینی، وتییش: یاسای خانەنشینی مەرج دەكات بڕی كەمكردنەوە لە مووچەی خانەنشینان لە ٪50ی مووچەكەی تێپەڕ نەكات.
ئاشكراشیكرد: بانكەكە ناچارە فەرمانبەرە خانەنشینەكە ناچار بكات كە بەشێك لە قەرزە ماوەكان لە موڵكی خۆی بداتەوە بۆ ئەوەی نیوەی مووچەكەی بەهای كرێی مانگانە بپۆشێت دوای كەمكردنەوەی بەڕێوەبەری قەرزەكە, وتیشی: دنەوەی پارەی تەواو وەك هەندێك بەرزكردنەوە داوا ناكرێت.