حەشدی شەعبی بارودۆخی ڕووداوێكی ئاگركوتنەوە لە یەكێك لە بنكەكانی باشوری بەغدا ڕووندەكاتەوە

ئەمنی
  • 11-08-2022, 17:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ پێنجشەممە، بارودۆخی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە كە لە یەكێك لە ناوەندەكانی باشوری بەغدا رونكردەوە.
    ماڵپەری ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لەسەر زاری فەرماندەی لیوای 12ی حەشدی شەعبییەوە جەبار سوێعدی بڵاویكردەوە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، رایگەیاند: هێڵێكی كارەبایی لەیەكێك لە كاروانەكانی فەوجی سێی لیوای مورابیتی سەر سنووری بەغدا ئاگركەوتنەوەیەك رویدا،ئاماژەی بەوەشكرد: ئاگرەكە لەكاتی گۆرینی ئەركەكانی ئەو هێزەی كە لەناوچەی جەرف نیداف ڕوویداوە".
    ئاشكراشیكرد: قارەمانان لەبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەجێ پەلەیان كرد لە گەیشتن بە شوێنی ئاگرەكە كە بەهۆیەوە چوار چەكدار بە سوكی برینداربوون.
    جەختیكردەوە : كە رەوشەكە بە تەواوی گەڕاونەتەوە بۆ باری ئاسایی خۆیی.