بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا

سیاسی
  • 11-08-2022, 17:47
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    لەمیانەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیاری دەركرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیران بیست و نۆیەمینی دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و میوانداری پارێزگاری بەسرەی كرد كە لە بەرامبەردا ڕوونكردنەوەیەكی فراوانی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری پارێزگاكە خستەڕوو، هەروەها ئەو تەحەدایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە گرنگترین پێداویستییەكان كە توانای باشتركردنی ژێرخانی ئابووری و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی تێدا هەیە.
    ئاشكراشیكرد: دوای گفتوگۆكردن لەسەر ئەوەی پێشكەشكرا، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا لەسەر چارەسەركردنی پێداویستییەكانی پارێزگای بەسرە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان كە لەلایەن پارێزگارەوە پێشكەشكراوە.
    رونیشیكردەوە: ئەنجومەنی وەزیران میوانداریی راسپێرداراو بەدەسەڵاتەكانی وەزیری بەڕێوەبردنی وەزارەتی كارەبا كرد و تێیدا پێداچوونەوەی واقیعی ئێستای كارەباو ئەو كێشانەی كە لەلایەن وەزارەتەوە ڕوبەڕوی بۆتەوە و ئەو میكانیزمانەی بۆ تێپەڕاندنی كێشەكانی سیستمی كارەبا تاوتوێكران، و زۆرترین پاشەكەوتكردنی وزەی كارەبایی مسۆگەر دەكات.
    راشیگەیاند: كۆبونەوەكە شایەتی پێداچونەوەی ڕاپۆرتی هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەدواداچوونی نەخۆشی پەتاكەی كۆرۆنا و دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییە پێویستەكان بۆ ڕووبەرووبوونەوەی بوو.
    ئاشكراشیكرد: دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بابەتەكانی لەسەر كارنامەكە تاوتوێ كرد، بەپێی بەیاننامەكە ئەم بڕیارانەی خوارەوە هاتووە:
    یەكەم: پەسەندكردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری سەبارەت بە دوو پڕۆژە (ڕاوێژی پڕۆژەی گەورە لەوەزارەتی پلاندانان)، كۆنترۆل كردنی پڕۆژەی گەورە/ ئەركی ڕاوێژكاری وەزارەتەكانی (دارایی و پلاندانان)ە.
    دووەم: پەسەندكردنی ئەمانەی خوارەوە:
    1-ڕێپێدانی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری پلاندانانی سیاسی بۆ دانوستان و ئیمزاكردنی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە لە پەرەگرافی خوارەوەدا هاتووە.
    2 - وەزارەتی دەرەوە مۆری چوونەژوورەوەی هەڵگرانی دبلۆماسی و خزمەتگوزاری و پاسپۆرتی تایبەتی بۆ هاوڵاتیانی ئەم وڵاتانە پەسەند دەكات:
    (چین و ڕوسیا و عومان و دەوڵەتی قەتەر و كۆماری عەرەبی میسر و كۆماری سوودان) لە دوای چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكانی عێراق و لەسەر بنەمای پرەنسیپی یەكسانی.
    2-وەزارەتی دەرەوە بەندەكانی بڕگەی (1) ی سەرەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەڵبگرێت و ئەمە لەگەڵ وڵاتانی دیكە جێبەجێ بكات كە خوازیارن لە داهاتوودا ڕێككەوتنێكی لەو شێوەیە لەگەڵ كۆماری عێراق ئەنجام بدەن.
    سێیەم: پەسەندكردنی هەمواركردنی بڕگەی (سێیەم) لە بڕیارنامەی (94ی ساڵی 2010ی ئەنجومەنی وەزیران) لەسەر ڕاسپاردەكانی لیژنەی پێداچوونەوەی پلەی وەزیفی بەم شێوەیە:
    1-دەست پێكردنی بەرزكردنەوەی هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بەتایبەتی بۆ پلەی سێیەم، بەمەرجێك ئەمە ببێتەهۆی دروستكردنی ناونیشانی كاری نوێ.
    2-وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی ئەو وەسفە كارانە هەموار دەكەن كە لەلایەن وەزارەت و قەوارەكانەوە پەسەندكراون كە سەر بەوەزارەتی نین بەشێوەیەك كە دڵنیابن لەوەی ناوبراو لە بڕگەی (1) ی ئەم بڕیارە دەگاتە پلەی سێیەم.
    3-ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی داهاتوو جێبەجێ دەكرێت.
    چوارەم: پەسەندكردنی ئەمانەی خوارەوە:
    1-پەسەندكردنی ڕاسپاردەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر كردنەوەی باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لەدبلینی پایتەختی ئیرلەندی لەجیاتی كونسوڵگەریی گشتی لەسەر بنەمای بڕگەكانی (25) و (26) یاسای خزمەتگوزاری بیانی ژمارە (45ی ساڵی 2008)، بەمەرجێك كردنەوەی نەبێتە هۆی زیادبونی ژمارەی فەرمانبەران لەئەركە دیپلۆماسییەكان بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەكانی بەشی یاسایی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كە بەژمارەی یاداشتنامەی (م/د/ق191/11/4/2لق) بەرواری 23ی حوزەیرانی 2022.
    2-بڕی پێویست لە تەرخانكردنی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 تەرخان دەكرێت.