بەغداد - INA
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردەكاریی پلانی پەرەپێدانی بەردەوامی تەماتە و پەلەوەرەكانی بۆ ساڵانی 2022-2026 ڕاگەیاند، و ئاماژەی بەوەشدا كە بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمهێنان و نرخی كاڵاكان لە وڵاتانی دراوسێدا بووە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و دابەزینی نرخەكانی.
بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ مەهدی جبوری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەم پلانە بریتییە لەزیادكردنی كێبڕكێی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لەبازاڕەكانی ناوخۆو نێودەوڵەتیدا لەڕێگەی بەرزكردنەوەی كارایی بازاڕكردنی ئەو بەرهەمانە لەجۆری پۆلێنكردن و پاكەتكردن و پاكێجكردن و باشتركردنی كوالیتی و زیادكردنی بەهای زیادكراو بۆ بەروبوومی كشتوڵی.
ئاشكراشیكرد: پرۆژەكە بە مەبەستی پڕكردنەوەی بۆشایی زیادبوونی خواستە ناوخۆییەكانە بۆ بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی عێراق.
رونیشیكردەوە: لەماوەی ئەم دواییەدا هاوردەكردنی سەرجەمی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان كراوەتەوە و تێیدا تێبینی دەكەین كە بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەم و نرخی كاڵاكان لە وڵاتانی دراوسێدا بووە هۆی كەمكردنەوەی بڕی ئەو كاڵایانەی هەناردەی عێراق كراون كە بووە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ.
دوپاتیشیكردەوە: بەرزكردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان لەو وڵاتانەدا كاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر بەرژەوەندی كەرتی كشتوكاڵی عێراق كە پشكی خۆی وەرگرتووە لەپێداویستی خواستە ناوخۆییەكانی عێراق و جێبەجێكردنی ئەو ستراتیژانە لەسەر ئەرزی زەوی كە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەبازاڕكردنی بەرهەمی خۆماڵی.