وەزیری گواستنەوە وادە دیاری دەكات بۆ دەستپێكردنی كاری ترانزێت لە 7 بەندەری سنووری

ناوخۆ
  • 11-08-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسارحاج
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری گواستنەوە ناسر ئەلشبلی، وادەی كردنەوەی ترانزێت لە دەروازە سنوورییەكان دیاریكرد، هاوكات نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی گەراجەكانی لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی موسەننا و نەینەوا راگەیاند.
    وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ناسر ئەلشبلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : هێشتا ترانزێت دەستی پێنەكردووە كەناڵی سەرەكیش بۆی تەواو بووە و تەنها دانانی ئامێر لە دەروازە سنوورییەكان ماوەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : ترانزێتەكە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئێستا دەكرێتەوە.
    ئەلشبلی ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو بەندەرانەی كە بە ترانزێت كاردەكەن بریتین لە ترێبیل، ئەلوەلید، عەرعەر، سەفوان، شەلامچە، و دوو بەندەری دیكە لەگەڵ ئێران، واتە7 بەندەر.
    سەبارەت بە گەراجەكان وەزیری گواستنەوە جەختی لەوە كردەوە كە : وەزارەت بەردەوامە لە گەشەپێدانی گەراجەكان، بەو پێیەی بەشێكیان لە ناسریە و سەماوە و موسڵ تەواو بوون، جگە لە نۆژەنكردنەوە و تەواوكردنی گەراجێكی بەردەم گۆڕەپانی ئوممە لە بەغدا بۆ ئەوەی گونجاو بێت بۆ ئەو گەشەپێدانەی كە وەزارەتەكە كار لەسەر دەكات.
    رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی نیازی كردنەوەی ترانزێتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەگەڵ چەند وڵاتێك راگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە دەبێتە دابین كردنی بودجەكە پارەی بۆ دابین بكرێت.
    جیهاد ئەلدیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : زۆربەی وڵاتان هاوكارییان لەگەڵدا دەكەین، هەروەها ترانزێتێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەگەڵ چەند وڵاتێك دەكرێتەوە و كە بەرهەمی درووست دەبێت و بەمەش سەرچاوەی بودجەی گشتی و فڕۆكەوانی مەدەنی دروست دەكات.