زیقار ـ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە جەعفەر ناسر ئەلعەبودی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی تەندروستی زیقار دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ڕەتكردەوە.
ئەلعەبودی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و رایگەیاندووە : ئەوەی لەلایەن میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوكرایەوە سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكە دوورە لە ڕاستییەوە.
داواشی لە میدیاكان كرد : لەكاتی بڵاوكردنەوەی هەواڵەكاندا ئاگادار و وورد و متمانەپێكراو بن.