بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ڕەفیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەکی نوێی پێشینە بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی ڕاگەیاند.
بانکی ڕەفیدەین لە راگەیەندراوێكیدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "وەجبەیەكی نوێی پێشین و گرێبەست بۆ فەرمانبەرانی بەرگری و ناوخۆی فەرمانبەران، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات تا 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و لقەكان، هەروەها پێشینەكان لەگرێبەستەکان بە بڕی 5 ملیۆن دینار و 10 ملیۆن دینار، دەستیپێکردووە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "پێدانی پێشینەكان دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی بەخشین بەپێی كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت، كە تێیدا داواكاری پێشینەكان لە رێگەی لقەكانی بانكەوەیە كە دەكەونە بەغدا و پارێزگاكان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ مامەڵەی وەرگرتنی پێشینە بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەکان".