بەغداد - INA
سەرۆكی تۆڕی میدیای عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەردانێكدا بۆ وەزارەتی رۆشنبیری زنجیرەی ئینسایكلۆپیدیای روونكراوەی عێراقی پێشكەش بە وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار حەسەن نازم كرد.
ئینسایكلۆپیدیا نمایشێكی شارستانیەتی كۆنی عێراقی تێدایە لە چاپێكی تەكنیكی مۆدێرن و جواندا.
وەزیری ڕۆشنبیری ستایشی هەوڵەكانی تۆڕی میدیایی كرد لەئامادەكردن و چاپكردنی ئەو ئینسایكلۆپیدیا گرنگەی كەوێنەی شوێنەوارە عێراقییەكان لەچاپێكی هونەری ئاست بەرزدا دۆكیومێنت كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر شێوازی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوولاو هەروەها تاوتوێكردنی ڕووداوە هاوبەشەكان و سوودوەرگرتن لەپسپۆڕی ئەو دوو دامەزراوەیە.