بەغدا - INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: عێراق پابەندە بەپاراستن و ئاسایش نێردە دیبلۆماسییەکان و هاوکات هۆشداریشیدا لەمەترسی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەسەر ئەوانەی ناو کامپی هۆلدا هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ لە ئۆفیسی خۆی، پێشوازیكرد لە ڤیلیه ڤاریولا، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا و شاندی یاوەری .
وئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێكر و جەختیان لەسەر بەردەوامی هاوکاری بنیاتنەر لە نێوان عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردەوە.
ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا جەختی لە سەقامگیری بارودۆخی ئەمنی عێراق لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان لەشەڕی دژی داعشی تیرۆریست كردەوەو وتیشی: دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
سەبارەت بەکەمپی هۆل ئەعرەجی وتی: لە دەستدانی كۆنترۆڵی ناو كەمپەكە مەترسیە بۆ عێراق و جیهانیش.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی عێراق لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کردەوە و ئەوەشی خستەڕو کە "یەکێتی ئەوروپا بەردەوام هاوکاری عێراق دەکات هاوكات هەوڵەکانی عێراقی بەرزنرخاند بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەرانی عێراقی لەبیلاروسیا و پەرۆشی حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا کە بووە هۆی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان و ڕێگریکردن لەگەڕانەوەی کێشەکە بۆ قەیرانێکی مرۆیی.
جەختیشی لەسەر بەردەوامی پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق لەهەموو بوارەکاندا کردەوە.