بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"مەزهەر محەممەد ساڵح" راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، ئەگەری پەسەندكردنی بودجەی زیاتر لە ساڵێكی دارایی روونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بە مەرجەكانی كرد.
مەزھەر محەممەد ساڵح" بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقی (INA)، وتی "لە یاسای هەمواركراوی بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 ئاماژە بە پەسندكردنی بودجەی گشتی دەكات لەسەر بنەمای ساڵانە، بەو پێیەی ئەو رەشنووسە یاسایەی كە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وەک یاسایەک کە پێی دەوترێت یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی.
ئاماژە بەوە دەکات کە"عێراق ستراتیژێك دەگرێتەبەر بۆ بودجەی گشتی كە بۆ سێ ساڵی داهاتوو درێژدەبێتەوە و هاوتەریبە لەگەڵ پێوەرەكانی پلانی گەشەپێدانی ئابووری ئەو وڵاتە، بەڵام ساڵانە هەمواردەکرێتەوە .
وتیشی " پێشنیارێک ھەیە کە بودجەی گشتی بۆ زیاتر لە ساڵێکی دارایی پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای کاریگەرانەی بەڕێوەبردنی دارایی هەیە، وازهێنان لە بودجەی ساڵانە و گۆڕینی شێوازەکانی بودجە کە بۆ ژمارەیەک ساڵ پەسەند دەکرێن.
روونیشیکردەوە کە "پێشنیارهكه له ئهزموونه داراییهكانی جیهاندا جێبهجێ نهكراوه، بۆیه پێویسته لهگهڵ یهكێك له رێكخراوه داراییه نێودهوڵهتییه فرهلایهنهكان، كه عێراق ئهندامهتی ئهو پرسه تاوتوێبکرێت، بۆ ئهوهی دیراسە بكرێت به گوێرهی ئهو بیرۆکهیه و سیستەمی پەسەندکراو لە دارایی گشتی و بەکارهێنانە جیهانییەکانی و بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە یاساییەکان ، ھەروەھا حیساباتی پەیوەست بە بنەماکانی حوکمڕانی بودجەی گشتی لەم جۆرە.