بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ژنێک لە بەغدا.
لەوبارەیەوە پۆلیسی فیدراڵ لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییەکانی یەکەکانی پۆلیسی فیدراڵ توانیان دوو تۆمەتبار لە ناوچەی "زەعفەرانیە" ی بەغدا، دەستگیر بکەن دوای حەوت ڕۆژ لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی ژنێک .
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد،"دهستگیركردنهكه دوای كۆكردنهوهی زانیاری و ئهنجامدانی لێكۆڵینهوه ، فهرمانی دهستگیركردن له دژیان دهرچووه بهپێی مادهی 406 كوشتنی به ئهنقهست.
ھاوکات بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە دەستگیر کردنکە به دانانی بۆسهیهكی توند لهناو ناوچەکە ئەنجامدراوە و دەست بەسەر چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆفدا گیرا وە .
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە تۆمەتباران بە چەکە دەستبەسەرداگیراوەکە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و لێکۆڵینەوەی پێویست لە دژیان.