خوێندنی باڵا دەرکردنی سیستەمی بەڵگەنامەی تەندروستی لە زانکۆی عێراق دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 10-08-2022, 17:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، دەرکردنی سیستەمی بەڵگەنامەی تەندروستی لە زانکۆی عێراق کردەوە.
     "عەلی حسێن ساڵح جبوری " سەرۆكی زانكۆی عێراق لە وتارێكدا لە میانی مەراسیمی كردنەوەی زانكۆكەدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی دەکرد ، رایگەیاند "بە تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە دەستكەوت و ئاسانكاری لە رێكار و خزمەتگوزارییەكاندا پێشکەش بە خوێندکاران و دەرچووان دەکرێت بە پێدانی بەڵگەنامە و پشتگیری بۆ لایەنە جیاوازەکانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق.
     لای خۆشیەوە"حەیدەر مەكیە " بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی و پڕۆژەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، "پڕۆژەکە بەشدار دەبێت لە خێرا تەواوكردنی مامەڵەكان لەڕێگەی سیستمێكی دیجیتاڵی كە دەبێتە هۆی ئەوەی دامەزراوەی زانكۆ بتوانێت خزمەتگوزارییەکان بە جوانترین شێوازی نوێ پێشکەشبکات. 
    ھاوکات" ئەنیس ڕەشید " بەڕێوەبەری بەشی پڕۆژەکان لە سەنتەری داتا نیشتمانییەکان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە "سەنتەرەکە کاردەکات بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی کارگێڕی و گواستنەوە بەرەو بە ئۆتۆماتیککردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی.