دەستەی دەستپاکی بەڕێوەبەری پێشووی بانکی رافیدەین و ٢٣ سەرۆک و ئەندامی لیژنەکانی ڕاپێچی دادگاکرد

ناوخۆ
  • 10-08-2022, 17:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ دەرکردنی فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەرێکی پێشووی بانکی رافیدەین و (23) لە بەڕێوەبەر و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی راگەیاند، لە بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی کە لە دۆسیەی گرێبەستی نێوان بانکی رافیدەین بو کۆمپانیای دەروازەی عەشتار بۆ خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراون. 
     لەو بارەیەوە بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، رایگەیاندوە “دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەرمانی بانگهێشتکردنی دژی هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانکی رافیدەین و سەرۆکی لیژنەی وردبینی و (7) لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، و (6) ئەندام لە لیژنەی شیکاری پێشنیارەکان دەرکرد . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "فەرمانەکە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (٣٤٠)، دەرکراوە ، کە (٤) لە لیژنەی پێداچوونەوە و پەسەندکردن ڕەوانەی بەڕێوەبەری بەشی یاسایی کردوە ، کە (٦) لە ڕەشنووسی گرێبەستەکە لەخۆگرتبوو.
    جێگای وەبیر ھێنانەوەیە رۆژی دووشەممەی رابردوو، دەستەی دەستپاکی ئاشكرای كرد كە رێكارەكانی لێكۆڵینەوە و وردبینی تەواو كردووە، و دۆسیەكەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردوە بۆ دەرکردنی بڕیاری دادوەری گونجاو، هەروەک راشیگەیاندبوو کە پێشێلکاری لە گرێبەستەکەدا هەبووە کە بووەتە هۆی پابەندکردنی بانکی رافیدەین بە پێدانی (٦٠٠) ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیای دەروازەی عەشتار بۆ خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی .