دەستەی دەستپاکی تۆمەتبارێک کە بە درۆ ئیدیعای پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتە دادوەری کردوە دەستگیر دەکات

ناوخۆ
  • 10-08-2022, 16:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە بە درۆ بانگەشەی ئەوەی کردوە کە پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و هەندێک پارێزەر هەیە کە لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت دۆسیەکانی پەیوەست بە مەلەفی گەندەڵی و قاچاخچیەتی دابخات.
     بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەکە ، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەستەکە لە بەغدا دەستەیەكیان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە زانیارییەكان كە كەسێك هەیە بەناوی 'ئەبو مریەم'، كە بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەكات، پەیوەندی لەگەڵ دادگا و هەندێک پارێزەر هەیە کە دەتوانن لەو ماوەیەدا فەرمانێک بەدەستبھێنن بۆ هەڵگرتنی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرکراوەکان بە رێککەوتن لەگەڵ دادگا و فەرمانبەرەکانی. 
    ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە تیمەکە توانیویانە بۆسەیەکی توند دابنێن بۆ ئەوەی تۆمەتبارەکان بخەنە تەڵەوە، و بگوازنەوە بۆ شوێنێک کە دەکەوێتە بەردەم سەرۆکایەتی دادگای تەمیزی فیدراڵی لە کەرخ، دوای چاودێری توند و ورد تیمەکە توانی تۆمەتبار دەستگیر بکات و دەست بەسەر چەند کەل و پەلێک دابگرێت کە بەڵگەن لەسەر کارە سەختیەکانی تۆمەتبار . 
    ھاوکات تۆمەتبار بەپێ مادەی 160 ی ساڵی 1983 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە .