هەولێر_INA
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/8/10 به سه‌رپه‌رشتيى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
بەپێی ڕاگەیتدراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له وته‌يه‌كدا سوپاسى خاتوو پلاسخارت و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و هيواى خواست لايه‌نه سياسييه‌كان بگه‌نه لێكگه‌يشتنێك بۆ دياريكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و جه‌ختى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتی: دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
لاى خۆيه‌وه خاتوو پلاسخارت وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى گرنگيى گه‌يشتنى لايه‌نه‌كان به لێكگه‌يشتنێك له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى كاتى ئه‌نجامدانى كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به زووترين كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
پاش ئه‌وه‌ى مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕاپۆرتى ليژنه‌ى ڕاسپێردراوى سه‌رۆكايه‌تى بۆ پرسى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد، لايه‌نه سياسييه‌كانيش ڕا و بۆچوونيان له‌مباره‌يه‌وه خسته ڕوو و سوپاسى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانيان به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتاييدا بڕيار درا سه‌ره‌تاى ئه‌يلوولى داهاتوو دوايين كۆبوونه‌وه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان، به هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی له گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن.