بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ راگەیاند کە رێوشوێنەکانی مۆڵەتی شۆفێری توندتر دەکات.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "یەکەکانی پۆلیس لە دەوریەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، بۆ لەمەودوا لێپرسینەوەیەكی توند لەو شۆفێرانە دەکەن کە پاندی ئەمانەی خوارەوە نین :-
1- لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەتی شۆفێری.
2- لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە مۆڵەتی ماوە بەسەرچوو .
3- لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە مۆڵەتی ونکردوو .
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە لەژێر ڕێنمایی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆوەیە، ئەویش لە ئەنجامی ئەو ژمارە زۆرەی ڕووداوە و قوربانییەکانیان" بۆیە داوای لە هاوڵاتیان دەکات "پابەندبن بە ڕێنمایی و یاساکانی هاتوچۆبن .