وەزارەتی كۆچ: ئەمساڵ 500 خێزان لە کەمپی هۆل بۆ كەمپی جەدعە

ناوخۆ
  • 10-08-2022, 15:38
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
     ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌ران وردەکاری نوێی سەبارەت بە ئاوارەکانی کەمپی هۆل، و خشتەی کاتی گواستنەوەیان بۆ کەمپی جەدعە ڕاگەیاند.
     عەلی عەباس جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌ران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "بەشێک لە بڕی یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ فریاگوزاری ئاوارەکان تەرخانکراوە تا کۆتایی ئەمساڵ"، ئاماژەی بەوەدا کە "28 کەمپ هەیەلە هەرێمی کوردستان، شوێنی نیشتەجێبوونی 37 هەزار خێزان ئاوارە".
     سەبارەت بە ئاوارەکانی کەمپی هۆل، جەهانگیر وتی، "بڕیاربوو ئەمساڵ 500 خێزان لە کەمپی هۆل بە شێوەی وەجبە بگوازرێتەوە، بە هاوکاری لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان".
     لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "وەزارەت دەستی کردووە بە گواستنەوەی وەجبەی یەکەمی ئاوارەی کەمپی هۆل کە ژمارەیان نزیکەی 153 خێزانە، وە وەجبەی دووەمیش گواستنەوەی نزیکەی 150 خێزان لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگرێتەوە، زۆربەیان". ئەوان کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆشن کە تیمێکی پزیشکی یاوەری دەبن بۆ کەمپی جەدعە”.
    ناوبراو ڕایگەیاندووە، "وەزارەتی گواستنەوە پاس ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی ئاوارەکان بۆ کەمپی جەدعە، سەنتەری چاکسازی دەروونی".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئاوارەكانی كەمپی هۆل خەڵكی پارێزگا ئازادكراوەكانن، ئەوانیش ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوان و دوای نۆژەنكردنەوەیان بەسەر پارێزگاكانیاندا دابەش دەكرێن".
     ڕاشیگەیاند، "گواستنەوەی ئاوارەکانی هۆل بۆ کەمپی جەدعە بۆ ماوەی ٤ بۆ ٦ مانگ دەبێت، کە مەبەست لێی نۆژەنکردنەوەیانە و پشکنینی زانیارییە ئەمنییەکانیان، و پشتڕاستکردنەوەی دەروونی و کۆمەڵایەتییانە"، جەختی لەوە کردەوە کە "ئاوارەکان داتاکانیان پشکنینیان بۆ کراوە و هیچ گومانێکیان نییە، بەڵام بۆ ماوەیەک لە کەمپەکەدا ژیاون، بۆیە ترسێک هەیە کە لە ژێر کاریگەری بیرۆکەکانی توندڕەوی داعشدا بن."