سیستمی یەکپۆشیدان و لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە ئەو سیستمە لە زانکۆی سەڵاحەدین جێبەجێدەکرێت

ناوخۆ
  • 10-08-2022, 15:29
  • +A -A

    هەولێر -INA

    د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، 70.6%ی قوتابیان لەگەڵ سیستمی یەکپۆشیدان و لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە ئەو سیستمە لە زانکۆی سەڵاحەدین جێبەجێدەکرێت .
    لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لەڕێگەی ڕاپرسییەکی ئەلیکترۆنییەوە توانرا ڕای نزیکەی 11 هەزار 450 خوێندکار سەبارەت بە یه‌کپۆشی وەربگرێت لەو ڕاپرسییەشدا چەند پرسیارێکی سەرەکی ئاڕاستەی خوێندکاران کراوە و 70.6%ی ئەو خوێندکارانەی کە بەشداریان لە ڕاپرسییەکەدا کردوە لەگەڵ ئەوەدان سیستەمی یەکپۆشی پەیڕەو بکرێت 29.4%  خوێندکاران لەگەڵ ئەوەدانین کە یەکپۆشی پەیڕەو بکرێت".سەبارەت بە ڕەنگی  پۆشکاکان، 74.6%ی قوتابیان ڕەنگی ڕەش و سپیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لاپەسەندە، 70.9%ی قوتابیان پێیان وایە بڕیاری یەک پۆشی دەبێتە هۆیەک کە بارگرانی لەسەر شانی خوێندکاران و خانەوادەکانیان کەمبکاتەوە.
    سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەنی زانکۆی سەڵاحەدین کۆبونەوە ده‌كات و بڕیار لە جێبەجێکردنی یەکپۆشی دەدرێت لە ساڵی خوێندنی 2022-2023 .
    ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد ” ئەگەر قوتابیەك پابەندنەبێت بە بڕیاری یەکپۆشی دوجار ئاگاداردەکرێتەوە و لە حاڵەتی پابەندنەبونیشیدا ئەوا قوتابیەكە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە زانکۆ دەکرێت.