بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ کۆمپانیای هانوای کۆری راگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لەسەر تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەسمایا.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، "دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان دەستی بە گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆمپانیای هانوای كۆری كردووە بۆ گەڕانەوە بۆ كاركردن لە تەواوكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی باسمایە".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ههروهها گفتوگۆكان بریتی دەبن لە ڕاستكردنەوەی ڕێگا هەڵەكانی پێشوو و درێژەدان بە پڕۆژەكە بە شێوەیەك كە مافەكانی دەوڵەت و هاووڵاتیان بپارێزێت و خزمەتگوزارییە پێویستەكان پێشكەش بكرێت".