نه‌یناوا.. ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێكی سه‌ر به‌كه‌تیبه‌ی زه‌رقاوی

ئەمنی
  • 10-08-2022, 13:43
  • +A -A

    به‌غداـ  INA 

    شانه‌ی ئه‌منی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێك له‌نه‌یناوا راگه‌یاند. 

     شانه‌ی ئه‌منی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" به‌پێی زانیاری هه‌واڵگیری ورد، تیمه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی زانیارییه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌پارێزگای نه‌یناوا به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی چواره‌می یاسایی دژه تیرۆر وله‌دره‌نگای شه‌وی رابردوو ،هه‌ڵستاون به‌جێبه‌جێكردنی ‌فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی تیرۆرستێك به‌ناوی ( أ.أ.م) وده‌ستگیریان كردووه‌.  
     هه‌روه‌ها وتی" به‌پێی زانیاریه‌كانی به‌رده‌ست تاوانبار پاره‌یه‌كی وه‌رده‌گرێت و له‌چوار لیوای ئه‌بوبه‌كر سه‌دیق/ كه‌تیبه‌ی زه‌رقاوی كاری سه‌ربازی ده‌كات، ورێكاره‌ یاساییه‌كانی ده‌رحه‌قی وه‌رگیراون بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆی وه‌ربگرێت.
      راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگیری و زانیاری حه‌شدی شه‌عبی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌رێگای هێڵی هه‌میشه‌ كراوه‌ 481 زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌تیرۆرستان و گروپه‌ مافیاكان بگه‌یین و ناسنامه‌یان پارێزراو ده‌بێت.