بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی گشتی گومرگی دەستبەسەرداگرتنی 16 بارهەڵگر راگەیاند كە بەپێچەوانەی كۆنترۆڵی هاوردەكردن، كەرەستەی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو، لە دەروازەی شاری بەغدا.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن دەستەی گشتی گومرگی گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە "بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست/ بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ دەستی بەسەر 16 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرتووە كە بە بەردی مەڕمەڕ، فەرش، كێكی پڕكراو، دار، مۆلیدە، شیری پۆدرە بەرزکەرەوەی فۆرک، داشبۆرد و مۆبایل، باركراون، بە پێشێلکردنی کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەکانی کارپێکراو."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق / بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری و بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە".
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات