هه‌ولێر ـ INA
بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بە بەشداری بەشێک لە کەسی یەکەمی ئه‌م لایه‌نانه دەستیپێکرد.
به‌پێی زانیاریه‌كی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق كهلهسهرچاوهیهك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی گه‌یشتووه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ئامانجی رێكه‌وتنه له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی سیاسی وتایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سازده‌كرێت، وه‌كو کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ودیاریکردنی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه لە کۆبوونەوەکەدا جگه لهجێنین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هه‌ر یه‌ك له بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان وسەلاحەدین بەهائەدین سكرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وعەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.