بانکی ڕافیدەین: بەردەوامین لە پێدانی پێشینە وقەرز

ناوخۆ
  • 10-08-2022, 11:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ڕافیدەین بەردەوامیی خۆی لە پێدانی پێشین و قەرز و ئاسانکارییەکانی دیکەی بانکی بە فەرمانبەران و گرێبەست و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان و هاوڵاتیان ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی بانکی ڕافیدەین، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "بانکی ڕافیدەین بەردەوامە لە پێدانی پێشین و قەرز و ئاسانكاریی تری بانكی بە فەرمانبەران و گرێبەستەكان و كارمەندانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان و هاوڵاتیان".
     لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لقەکانی لە بەغدا بڵاوبوونەتەوە و پارێزگاکان ئەوە بەخۆیانەوە دەبینن كە جموجۆڵێکی چڕن و کڕیارێکی زۆر وەردەگرن و بە ئاسانی و ڕێكی بەردەوامن لە چالاکییەکانی قەرزکردنیان لە داواکردنی پێشین و قەرز و کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ کڕیاران، هەروەها بەردەوام لە پەرەسەندندایە".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشینەکانی فەرمانبەران و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و تا 50 ملیۆن دینارە، لەکاتێکدا پێشینەکانی خانەنشینان لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تا 25 ملیۆن دینار، هەروەها پێشینەکانی گرێبەستەکەش دەگاتە 50 ملیۆن دینار". فەرمانبەران لە 5 ملیۆن دینارەوە تا 10 ملیۆن دینارە".