بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق کەش و هەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتەکەی راگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە هەفتەی داهاتووەوە بەرزببنەوە.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی کەشناسی عێراق، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، "بارودۆخی كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنج شەممە، لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، كەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە، و هیچ گۆڕانكارییەك لە روونادات لە پلەکانی گەرما"، ئاماژە بەوە دەکات "پلەکانی گەرما لە هەولێر، سلێمانی 41، بەغدا، کەربەلای پیرۆز، ئەنبار و دیالە 44 تۆماردەکرێن." بەسرە 50 پلەی سەدییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕۆژی هه‌ینی كه‌شوه‌وا له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات ساماڵ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی باكور و ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ی ڕۆژی پێشوو ده‌بێت، هه‌روه‌ها هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی باشوور ڕوونادات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌ش و هه‌وای شه‌ممه‌ی داهاتوو له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات ساماڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی باكور و ناوه‌ڕاست كه‌مێك به‌راورد به رۆژی پێشوو به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌ی باشوور روونادات".
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، "بارودۆخی كەشوهەوای وڵات بۆ رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو".
لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و پێنجشەممە و کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو:
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات