كازمی: فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ چه‌ندین ده‌رفه‌تی زۆر له‌چه‌ندین بواره‌ به‌نه‌یناوا و ده‌وروبه‌ری ده‌دات

سیاسی
  • 10-08-2022, 10:33
  • +A -A

    به‌غداـ  INA 

    سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ چه‌ندین ده‌رفت له‌چه‌ندین بواری جیاجیا به‌نه‌یناوا و ده‌روبه‌ره‌كانی ده‌دات و ئاماژه‌ش به‌وه‌دا كه‌هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ نوژه‌نكردنه‌وه‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ. 

    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ راگه‌یاند" سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی نوژه‌نكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مووسڵ له‌پارێزگای نه‌یناوا داناوه‌.

       هه‌روه‌ها وتی" ئه‌مه‌ له‌دوای راسپارده‌ی كازمی بووه‌ بۆ ته‌واوكردنی پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ی رابردوودا بۆ پارێزگا له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكێكی كاریگه‌ر و باش بێت و به‌پێی پیوه‌ر و پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌كه‌ بێت و له‌كاتێكی دیاریكراویشدا جێبه‌جێ بكرێت. 

    هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مووسڵ چه‌ندین ده‌رفه‌ت له‌بواره‌ جیاجیاكان به‌پارێزگای نه‌یناوا و ده‌وروبه‌ری ده‌دات له‌گواستنه‌وه‌ شتومه‌ك و گه‌شتیاران. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ دووباره‌ نوژه‌نكردنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ كه‌له‌ژێر چاودێری راسته‌وخۆی منه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ده‌بێت ئه‌م پرۆژانه‌ له‌زووترین كاتدا جێبه‌جێ بكرێن وه‌كو خزمه‌تێك بۆ خه‌ڵكی نه‌یناوا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ئه‌نجامێكی باش و به‌رچاو له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌چاوی خۆی ببێنێت ".