دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی پێشوازیمان لە ١٧ هەزار هاوڵاتی كرد بەبۆنەی عاشوراوە

ناوخۆ
  • 9-08-2022, 21:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئاشکرای کرد کە بۆ ئەنجامدانی سەردانەکەی عاشورا زیاتر لە ١٧ هەزار كەس سەردانی عێرقیان كردووە.
     دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف 12 هەزار و 150 سەردانكەری پێشوازیلێكراوە، هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداش لەم رۆژانەدا 5 هەزار و 500 سەردانكەری پێشوازی لێكراوە لە نەتەوە جیاوازەكان، بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی سەردانكردنی ئیمام حوسێن درودی خوای لەسەر بێت، بەبۆنەی یادی عاشوراوە”.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵی خزمەتگوزاریی گەورە لەلایەن ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نەجەفەوە دەکرێت لەڕێگەی هەماهەنگییەکی گەورە لەنێوان لایەنە پاڵپشتەکان و دەسەڵاتی گەشتوگوزار بەمەبەستی دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ سەردانکەران".