سەڵاحەدین ... پاشماوەی تەقەمەنی تیرۆریستی داعش لەناوچەی مەكحول دۆزرایەوە

ئەمنی
  • 9-08-2022, 21:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی پۆلیس لە پارێزگای سەڵاحەدین، لیوا قەندیل خەلیل محەمەد جبووری، ڕایگەیاند کە پاشماوەی تەقەمەنی تیرۆریستی داعش لە کاتی گەڕان لە ناوچەی مەكحول لە قەزای بێجی دۆزرایەوە.
     جبووری لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕوونیکردەوە، "هێزێکی هاوبەش لە بنكەی پۆلیسی بێجی، کە شارەزایەکی بواری تەقەمەنی یاوەری دەکات، مەفرەزەیەک لە فەرمانگەی هەواڵگری و ئاسایش لە قەزای بێجی و مەفرەزەیەک لە فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی لە قەزاکە، جگە لە مەفرەزەیەک لە هێزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین.وە مەفرەزەیەکی دیکە لە فەرمانگەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری قەزای بێجی ئەرکێکی پشکنینی لە گوندی حلێوات لە ناوچەی مەكحول لە قەزای بێجی گەرتە ئەستۆ.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە میانی پشكنینەكاندا دوو پشتێنەی تەقینەوە و جێلكانینێك دۆزرانەوە كە توانای 30 لیتری تێدابووە، جگە لە نارنجۆكێكی دەستی"، هەر لەشوێنی خۆیشی هەموو كەرەستەكان لە ناوبران