بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مەجید وائلی پارێزگاری نەجەف سەركەوتنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانەكەی عاشورای راگەیاند.
وائلی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندووە، "سەردانەکەی ئەمساڵ شاهیدی داخستنی رێگاوبانەکان نەبووە لە پارێزگاکەدا، هەروەها جوڵەی سەردانکەران زۆر بە ئاسانی بووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌دواداچوونی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ڕێكاره ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد له پارێزگاكه‌دا، هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاڕاسته‌ی تایبه‌تی نه‌جه‌ف بكه‌ن".