کەربەلای پیرۆز- INA- عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ سێ شەممە "نەسیف خەتابی " پارێزگاری كەربەلا سەركەوتنی پلانی سەردانیکەرانی عاشورا و كردنەوەی ئەو رێگایانەی بەرەو سەنتەری شارەكەیان دەڕۆن راگەیاند، جەختیشی كردەوە كە ژمارەی سەردانكەرانی ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو زیاتر بووە.
"خەتابی" لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو رایگەیاند، "پارێزگا ئامارێکی لەسەر کۆی ژمارەی سەردانکەرانی نییە، هەروەها ژمارەکانی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیاترە .
ئاماژەی بەوەشدا کە " پلانی گواستنەوە بەباشی بەرێوەچوە و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تایبەت لە ناوەندی شارەوە چوونەتە ناو نزیکترین خاڵ و هەموو ئەو ڕێگایانەی کە دەچنە ئەوێ کراوەتەوە.
وتیشی " سهرۆكی حكوومهت بڕیاڕی ئاڕاستهی سهرجهم وهزارهتهكانی كرد بۆ ئهوهی پاڵپشتی پێشكهش به پارێزگای كهربهلا بكهن بۆ سهركهوتنی سهردانهكه.
ھاوکات ستایشی "پشتیوانی وهزارهتهكانی بهرگری و ناوخۆ و سهرجهم هێزه ئهمنییهكان كرد بۆ پاڵپشتییان له هێزه ناوخۆییهكانی پارێزگاكه، و پشتگیریی مەزارگەی حوسەینی و عەباسی بۆ ڕۆڵی چالاکیان لە سەرکەوتنی یادەکەدا .
"خەتابی " داوای کرد "وەزیری ناوخۆ ژمارەی هێزە ئەمنییەکان زیاد بکات بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە پارێزگاکەدا بکەن ھەروەک وتیشی " پارێزگا پێویستی بە پارەیەکی زۆر هەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانمان لە پێشکەشکردنی خزمەت گوزاری.ئەم داوایەش پێش ھاتنی چلە پێشکەشکراوە.
لە درێژەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا "بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەربەلا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ڕاکردنی تویرجدا هەندێک بریندار هەبووە.
ھەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا " عەلی ئەلحەمدانی" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەڕاستی فورات لە هێزەکانی حەشدی شەعبی جەختی لەوە کردەوە کە "هەوڵێکی ئەمنی و هەواڵگری گەورە لەلایەن هێزەکانی حەشد هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ سەردانی کەرانی عاشورا .
سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ ئاسایشی سنوورەکانی پارێزگاکە جێبەجێکراون،لیوا "ئەحمەد زوینی " فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا ڕایگەیاند " بە جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان و بە هاوکاری کامێرای چاودێری ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە دەستگیرکردنی زۆرێک لە داواکراوەکان بەهۆی تایبەتمەندیەکانیانەوە، بەتایبەتی ناسینەوەی دەموچاو.