بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە"عوسمان غانمی" وەزیری ناوخۆ بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی ئەمنی گەیشتە دیوانییە.
لە بەیاننامەیەکی پارێزگاكەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، تیایدا ھاتوە کە "زوهێر عەلی شەعلان" پارێزگاری دیوانییە وسەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش، پێشوازی لە "عوسمان غانمی" وەزیری ناوخۆ كرد.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشكردوە کە لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێك تاوتوێ كراوە، گرنگترینیان بابەتی ئەمنی پەیوەستە بە كارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگای دیوانیە، هەروەها هەماهەنگی نێوان حكومەتی خۆجێی و وەزارەت، كە بەشدارە لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای دیوانییە، پێشهاتەکانی مەلەفی ئەمنی لە پارێزگاکە و ئەو هەوڵانەی کە پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان و نەهێشتنی تیرۆر و سەپاندنی سەروەری یاسا لە پارێزگاکەدا دراون.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە "شهعلان" داوای كردوە بنكهكانی پۆلیس له سهنتهری پارێزگای دیوانیه و قهزا و ناحیهكان زیاد بكرێن، و داڕشتیان بۆ بكرێتهوه به رێژهی چڕی دانیشتوانی پارێزگاکە فراوان بکرێت، ههروهک زیادكردنی ژمارهی چهكداركردنیان ، ھەروەھا دابینکردنی ژمارەیەک ھەلی کار لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ خەڵکی پارێزگاکە، و نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانی کۆنتڕۆڵەکانی دەروازەی چوونە ژوورەوەی پارێزگاکە.
ھەرلە بەیاننامەکدا ھاتوە کە پارێزگار داوای كارئاسانی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و برینداران لە هێزە ئەمنییەكان و خێراكردنی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و چەند داوایەکی تری پەیوەست بەپارێزگاکەیان.
لای خۆشیەوە "غانمی " ستایشی ئەو هەوڵە گەورانەی كرد كە لەلایەن دەزگای ئەمنیەکان لە پارێزگای دیوانیە دراوە، كە وایكرد پارێزگاكە سەقامگیر بێت و خەڵكەكەی بەهرەمەند بن لە ئاسایش و سەلامەتی.
جەختیشیكردەوە لەسەر ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ هاوكاری و هاوبەشی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی لە دیوانیە و بۆ ئاسانکاری بۆ ئەرکەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی ئەمنی و وەستانەوە لەسەر گرنگترین ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵایە بۆ لێکۆڵینەوە لەو داواکاریانەی کە لەلایەن پارێزگاری دیوانییەوە پێشکەش دەکرێن، بەپێی توانا بەردەستەکان.