بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە عەتەبەی عەلەوی پیرۆز ڕایگەیاند، لە ماوەی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی موحەڕەمدا زیاتر لە ٦ ملیۆن سەردانکەر ڕوویان لە مەزارگەی"ئەمیری ئیمانداران" (دروودی خوای لەسەر بێت) کردوە .
عەتەبەی عەلەوی پیرۆز لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ریگەیاندوە کە "مەزارگەی پیرۆز، لە ماوەی دە ڕۆژی یەکەمی موحەڕەمدا، پێشوازی لە زیاتر لە ٦ ملیۆن سەردانیکەر کردوە .