دەستەی ڕاوێژکاران لە ئەنجومەنی وەزیران باس لە مەلەفی بەشداریکردنی عێراق لە لوتکەی گۆڕینی پەروەردەی ٢٠٢٢ دەکات

سیاسی
  • 9-08-2022, 18:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی دۆسیەی بەشداریکردنی عێراق لە لوتکەی گۆڕینی پەروەردەی ٢٠٢٢ کرد.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا ، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئەوەی خستەڕوو "کە دەستەی راوێژكاران لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی رەشنووسی راپۆرتی نیشتمانی عێراق كە بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی عێراق ئامادەكراوە ، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئامانجی هێنانەدی گۆڕانکارییە لە پەروەردەدا تا ساڵی ٢٠٣٠.
     لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئامادەبووان تێبینی و پێشنیاری خۆیان لەسەر ئەو رەشنووسە خستەڕوو كە دوای سێ كۆبوونەوەی دەستەی راوێژكاری لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكوومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەرتی تایبەت ئامادەكرابوو، هەروەها گفتوگۆیانکرد لەسەر دوایین كۆبوونەوەی راوێژكاری كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەچوو. 
    کۆبونەوەکە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی راوێژكاری "عەبدولكەریم فەیسەڵ " و بە ئامادەبوونی "عەلی حەمید مخلف " وەزیری پەروەردە، و ژمارەیەك لە یاریدەدەر و بەرپرسانی وەزارەتەكانی پەروەردە و کار و پلاندانان و دارایی و نوێنەرانی یونسکۆ و یونیسێف و دەزگا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا.
    ھەر لە کۆبونەوەکەدا "ڕاپۆرته‌كان له‌ ژێر رۆشنایی بانگهێشتی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی لوتكه‌ی گۆڕانكاری په‌روه‌رده‌ 2022 كه‌ بڕیاڕە وڵاتانی به‌شدار له‌وانە عێراق، پێداچوونه‌وه‌ به‌ راپۆرته‌ نیشتمانییه‌كانیان بکەن كه‌ تیشك ده‌خه‌نه‌ سەر چەند بابەتێکی سه‌ره‌كی لەوانەش (دادپه‌روه‌ر، قوتابخانە سەلامەت و تەندروستەکان، پەروەردە و لێهاتوویی بۆ ژیان و کار ، گەشەپێدانی بەردەوام، مامۆستایان و پیشەی وانەوتنەوە، فێربوون و گۆڕینی دیجیتاڵی، پارەدارکردنی پەروەردە). 
     ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە "عێراق راپۆرتی نیشتمانی خۆی لەبارەی پرۆسەی گۆڕینی پەروەردە دەخاتەڕوو، دوای پەسەندكردنی لەلایەن حكومەتی عێراق و پێشكەشكردنی لە كۆنفرانسی نیویۆرك كە لە مانگی ئەیلولی 2022 لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێکخراوە.