بەبڕیاڕی کازمی ژەمێک ئارد و سەبەتەی خۆراک بەسەر دانیشتوانی سنوری کەربەلای پیرۆز دەبەشدەکرێت

ناوخۆ
  • 9-08-2022, 17:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە دابەشکردنی ژەمێک لە سەبەتەی خۆراک و ئارد بەسەر ناوچە پیرۆزەکانی پارێزگای کەربەلادا ، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت) و لێشاوی سەردانیکەر بۆ شوێنە پیرۆزکان.
     "عەلا جبووری " وەزیری بازرگانی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران رێنماییدا بە دابەشکردنی ژەمێک لە سەبەتەی خۆراک و ئارد لەبەر رۆشنایی لێشاوی ژمارەیەکی زۆر سەردانیکەر بۆ کەربەلای پیرۆز. 
     ھەروەھا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"بۆ ئەم مەبەستە ستافی وەزارەت دەستیانكردوە بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی ئەو بڕەی کە تەرخانكراوە بەسەر سەرجەم هاووڵاتییانی ناوچەكانی پارێزگاکەدا بۆ ئەوەی هاوكار بێت لە دابینكردنی ژەمەكانی خواردن بۆ سەرجەم سەردانیكەران لە میانی دەیەمی مانگی موحەڕەم و چلەی "ئیمام حوسێن"(درودی خوای لەسەر بێت).