بەغداد / INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی كارەبا سەركەوتنی پلانی دابینکردن وزەی کارەبای بۆ شاری پیرۆزی كەربەلا لە یادی عاشورا راگەیاند، هاوكات دووپاتی كردەوە كە سیستەمی پێدانی کارەبا لە سەقامگیریدایە دوای چارەسەركردنی كێشە تەكنیكیەكان.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی کارەبادا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگه‌یاند كه "وەزارەتەکەیان پلانه تهواوكهی خۆی بۆ سه‌رخستنی کارەکانیان لە ده‌یه‌می موحه‌ره‌م راده‌گه‌یه‌نێت، به ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌با بۆ ته‌واوی پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز.
ھاوکات وەزارەتی کارەبا روونیشیکردەوە کە سیستەمی پێدانی کارەبا سەقامگیرە باش چارەسەرکردنی ئەو کێشە تەکنیکیانەی کە تووشی بووە.
وەزارەتەکە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای وەزاری بۆ سەرپەرشتیکردن لە دۆسیەی کارەبا لە باشوور پێکھێنا ، کە لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەن کە لە ماوەی ڕابردوودا سەلمێندرا کە کەمتەرخەمیان هەبوو لەکارەکانیان .