بەغداد/ INA
وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەڕێکارەکانی خۆی خستەڕوو بۆگواستنەوەی سەردانیکارانی عاشورا لەشاری کەربەلا، وتیشی کە 300 پاسی تەرخان کردووە بۆ ئەم مەبەستە.
بریڵری وەزارەت کازم حفازی لەلێدوانێکدا بۆ
ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتیوەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجام داوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ چلەی یادی ئیمامی حوسەین.
ڕوونیشی کردەوە کە لێژنەیەک لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێنراوە بەهاوکاری حکومەتی خۆجێیی لە کەربەلا بۆ گواستنەوەی سەردانیکاران لەهموو ڕێگا سەرەکیەکانەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە گواستنەوەی تایبەت بەردەوامە لە هەمووڕێگاکانەوە بۆدابینکردنی ئامڕازەکانی گواستنەوەی سەردانیکاران.
جەختیشی لەوەکرەوە کە کۆمپانیای گواستنەوەی گەشتکاران بەشداری لەم پڕۆسەیەدا کردووەلە دوو تەوەری سەرەکیەوە تەوەری بەغداد وتەوەری بابل .
هەروەها وتی هێڵی ئاسنین لەم پڕۆسەیەدا بەشدارینەکردووە وبەڵام شەمەندەفەرەکان ئامادەن بۆ گواستنەوەی سەردانیکاران لەکاتی
پێویستدا، جگەلەمەش جەختی لەدابینکردنی
ئەمنیەت وئاسایشی سەردانیکاران کردەوە.