كازمی داوا له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات پاڵپشتی كه‌ربلاو نه‌جه‌فی پیرۆز بكه‌ن

سیاسی
  • 9-08-2022, 11:07
  • +A -A

    به‌غداـ  INA 

    نووسینگه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا نه‌سیف خه‌تابی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" سه‌رۆكی وه‌زیران فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان مسته‌فا كازمی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ربه‌لایی پیرۆز نه‌سیف جاسم خه‌تابی پشتراستی بووه‌ كه‌پلانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ردانی ده‌ی موحه‌ڕه‌می حه‌رام به‌رێك وپێكی به‌رێوه‌ ده‌چێت. 

     هه‌روه‌ها وتی" كازمی جه‌ختی كردووه‌ كه‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگانی ئیتیحادی راسپاردووه‌ بۆ پێشكێشكردنی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لایی پیرۆز به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگردنی سه‌ردانیكه‌رانی عاشۆرا له‌م یاده‌دا. 

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌وزیرانی كردووه‌ بۆ ئه‌م پاڵپشتیه‌ و سڵاوی وڕێزی خۆشی بۆ هه‌موو خزمه‌تكارانی عه‌ته‌به‌ی پیرۆزی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێش كێش كردووه‌ و دووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو پلانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه‌ده‌چن. 

     هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز راگه‌یاند كه‌ كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پارێزگار ماجد وائیلی ئه‌نجامداوه‌ و باسی له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پلانی ئه‌منی و خزمتگوزاری له‌م پارێزگایه كردووه‌ له‌رۆژانی عاشۆرادا و سه‌ره‌خۆشی خۆشی پێش كێش به‌مه‌رجعه‌ مه‌زنه‌كان و خه‌ڵكی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز كردووه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده‌ زامناكه‌. 

     هه‌روه‌ها كازمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆشی ئاراسته‌ی ماڵباتی كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی له‌پارێزگای نه‌حه‌فی پیرۆز كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌كاتی ئه‌داكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا گیانی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و وتووه‌ ئه‌مه‌ به‌ره‌سمی به‌شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێت، كازمی پرسی كات ژمێره‌كانی كاره‌بای كردووه‌ و داوای كردووه‌ به‌زووترین كات كێشه‌كانی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكرێن و ره‌وشی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز له‌به‌رچاو بگیرێت.