دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی ئەمنی لە باكووری مقدادییە

ئەمنی
  • 9-08-2022, 10:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوانی لە باكووری ناحیەی ئەلمقدادییە راگەیاند.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالەی حەشدی شەعبی  تالب موسەوی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ڕایگەیاندووە : هێزێك لە سوپا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لە حەشدی شەعبی دەستیان بە گەڕانێكی بەرفراوان كردووە  لە باكووری ناحیەی مقدادییە لە دیالە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان سەبارەت بە جموجۆڵەكانی دوژمن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە بەدواداچوونی تیرۆریستان و دەستەبەركردنی بەرپرسیارێتیی كۆتاییە و ئاماژەی بەوەشدا كە ئۆپەراسیۆنەكە ناوی (لوبەیك یا حسێن)ی لەسەر بووە، ئامانجیشی ڕاوكردنی دوژمن و گەڕانە بەدوای ڕووباری دیالە لە باكووری موقدادییە و ڕەخساندنی كەشێكی سەلامەت بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و زیندووكردنەوەی ڕێوڕەسمەكانی حسێنی.